به‌غداـ INA
سكرتێری به‌غدا عه‌مار مو‌سا كازم راگه‌یاند كه پرۆژی نوژه‌نكردنه‌وه‌ی شه‌قامی 14 تهمووز لهكۆرهپانی عه‌ده‌ن تا ده‌روازه‌كانی شاری به‌غدا به‌درێژایی 4 كم ته‌واو كراوه و ئێستا له‌خزمه‌تی هاوڵاتیاندایه.
كازم له‌كاتی سه‌ردانێكی مه‌یدانی دا بۆ پرۆژه‌ی ناوبرا دوێنێ شه‌و به‌مه‌به‌ستی چاودێریكردنی و ئاگاداربوون له‌چۆنیه‌تی جێبه‌جێكردنی له‌راگه‌یندراوێكدا كه ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی وه‌ریگرتووه راگه‌یاند" له‌ماوه‌ی پێشوو سكرتاریه‌تی شاری به‌غدا ده‌ستی كرد به‌پێشخستن و باشتركردنی شه‌قامی 14ی تهمووز له‌گۆره‌پانی عه‌دنه‌وه تا ده‌روازه‌كانی شاری به‌غدا و‌ئێستا گه‌یشتۆته كۆتا قوناغی جێبه‌جێكردن له‌دانانی نیشانه‌كان و جوانكردنی.
هه‌روه‌ها وتی" ئه‌مه یه‌كێكه له‌گرنگترین شه‌قامه‌كانی پایته‌خت چونكه ده‌روازه‌ی باكوور بهگۆرهپانی عه‌ده‌نه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه و له‌دوایی قیركردن و راستكردنه‌وه‌ی ئێستا نیشانه‌كانی هاتووچوو و ناونیشانه‌كان له‌لایه‌ن فه‌رمانگه‌ی پرۆژه‌كان داده‌نرێن له‌گه‌ڵ كاری شاره‌وانی كازمییه له‌چاندنی دار‌و دره‌خت وپاكردنهوه و دانانی ئامێری رووناكی و نوێكردنه‌وه‌ی گۆره‌پانی مالیك ئه‌شته‌ر.
سكرتێری به‌غدا ئه‌وه‌شی دووپاتكرده‌وه كه ئه‌مڕۆ ئه‌م شه‌قامه بۆ هاتوچووی هاوڵاتیان ده‌كرێته‌وه و ئه‌مه‌ش ده‌ستپێكێكه بۆ نوژه‌نكردنه‌وه‌ی ته‌واوی شه‌قامه‌كانی دیكه‌ی پایته‌خت كه‌بڕیاری له‌سه‌ر دراوه.