نەینەوا – ا ه ع فەرماندەیی پۆلیسی نەینەوا، ئەمرۆ چوار شەممە، رایگەیاند: رێوشوێنی ئەمنی توندوتۆڵیان لە شاری موسڵ گرتوەتەبەر بۆ پاراستنی ئەو ئاهەنگانەی بە بۆنەی جەژنی نەورۆژەوە لەو شارە رێكخراوە. نەقیب ئەحمەد عەبیدی وتەبێژی فەرماندەیی پۆلیسی نەینەوا بە ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع)ی راگەیاند: هێزەكانی پۆلیس هەوڵەكانیان چڕكردوەتەوە بۆ پاراستنی ئەمنییەتی ناوچەی شەلالات لە موسڵ و پاركە گەشتیارییەكان و باخی گشتی كە بەبۆنەی جەژنی نەورۆزەوە ئاهەنگ لەو ناوچانە رێكخراوە. عەبیدی وتیشی هاوڵاتیانی شاری موسڵ ئاهەنگیان لە زۆربەی ناوچەكان رێكخستوە بۆ پێشوازیكردن لە جەژنی نەورۆز، ئەوەش دوای ئازادكردنی ئەو شارە لە تیرۆریستانی داعش.