بەغداد/ INA
ئەمرۆ شەممە ، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق كۆبونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجامدا و ژماره‌یه‌ك بڕیاری ده‌ركرد، یه‌كێك له‌بڕیاره‌كانی پاڵپشتیكردنی مۆلیده ئه‌هلیه‌كانه، بۆئه‌وه‌ی هه‌ركاتێك كاره‌بای نیشتمانیی نه‌بو، كاره‌بای به‌رده‌وام بۆ هاوڵاتیان دابیندەکرێت.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق، کە وێنەیەکی بۆ ئاژانسی ھەواڵی (INA) عێراقی ھاتوە " ئه‌مڕۆ مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیران , سەرۆکایەتی 25ه‌مین دانیشتنی ئاسایی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی كردوه، دیارترین ته‌وه‌ره‌كانی كۆبونه‌وه‌كه‌ش دۆسیه‌ی ئابوری و خزمه‌تگوزارییه‌كان بون.
لە دەستپێیەکی كۆبونه‌وه‌یه‌دا مسته‌فا كازمی سەرۆک وەزیران رایگه‌یاند، پێشتر ژماره‌یه‌ك ڕێوشوێن گیرانه‌به‌ر بۆ ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی قه‌یرانی ئابوری جیهانی و كه‌مكردنه‌وه‌ی كاریگه‌ریه‌كانی له‌سه‌ر ژیانی هاوڵاتیان، له‌ئێستاشدا حكومه‌ت به‌رده‌وام ده‌بێت له‌سه‌ر رێوشوێنه‌كان.
ھەر له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕی له‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك ڕاسپارده‌ی په‌یوه‌ست به كاره‌با و زیادكردنی كاره‌بای مۆلیده ئه‌هلییه‌كان ئه‌ویش له‌ڕێگه‌ی پێدانی سوته‌مه‌نی و كه‌مكردنه‌وه‌ی نرخه‌كه‌ی.
لەوبارەیەوە چەند بڕیارێکدران :
یه‌كه‌م: نرخی ئه‌و گازوایله‌ی ده‌درێته خاوه‌ن مۆلیده ئه‌هلییه‌كان بۆ 250 دینار له‌به‌رامبه‌ر هه‌ر لیترێك كه‌مكرایه‌وه، به‌مه‌به‌ستی دابینكردنی كاره‌بای به‌رده‌وام بۆ هاوڵاتیان له‌كاتی پچڕانی كاره‌بای نیشتمانی، هه‌روه‌ها بڕیاردرا وه‌زاره‌تی نه‌وت بڕی سوته‌مه‌نی ته‌رخانكراو بۆ خاوه‌ن مۆلیده ئه‌هلییه‌كان زیاد بكات.
دوه‌م: لقی 1/ وه‌زاره‌تی نه‌وت تۆماركردنی ئه‌و مۆلیدانه ده‌ستپێده‌كات كه تا ئێستا مۆڵه‌تیان نیه بۆئه‌وه‌ی به‌شه‌گازی مانگانه‌یان پێبدرێت.
دوه‌م: لقی 2/ له‌سه‌رجه‌م پارێزگاكان رۆنی تایبه‌ت به مۆلیده ئه‌هلیه‌كان به‌نرخێكی گونجاو ده‌درێته خاوه‌ن مۆلیده‌كان.
سێیه‌م: فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كان، له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری پارێزگاكان و سه‌رجه‌م هێزه ئه‌منیه‌كان، ئه‌ركی كۆنترۆڵكردن و ڕێكخستنی گواستنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌كانی نه‌وت له نێوان پارێزگاكان ده‌گرێته ئه‌ستۆ، بۆ كۆنتڕۆڵكردنی ڕێكاره‌كانی گواستنه‌وه‌ی سوته‌مه‌نی بۆ خاوه‌نه‌كانی مۆلیده ئه‌هلییه‌كان، هه‌روه‌ها بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی به‌قاچابكردنی نه‌وت.
چواره‌م: ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانی به‌دواداچون بۆ سكاڵای هاوڵاتیان ده‌كات، چاودێری سه‌رپێچی خاوه‌ن مۆلیده‌كان ده‌كات له‌كاتی كه‌مكردنه‌وه‌ی كاتژمێره‌كانی پێدانی كاره‌با به هاوڵاتیان له‌و كاتانه‌ی دیاریكراوه بۆ هه‌ر پارێزگایه‌ك به‌راورد به‌و بڕه سوته‌مه‌نیه‌ی كه پێیانده‌درێت و رێكاری یاسایی به‌رامبه‌ر سه‌رپێچیكاران ده‌گرێته‌به‌ر.
تەوەرێکی دیکەی كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق تەرخانکرابوو بۆ میوانداریکردنی پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی و تاوتوێكردنی ڕاپۆرتی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی سپیكردنه‌وه‌ی پاره و پاره‌داركردنی تیرۆریستان، کە چواره‌مین راپۆرتی ساڵانه‌ی ئه‌نجومه‌نی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی سپیكردنه‌وه‌ی پاره و داراییكردنی تیرۆر بۆ ساڵی 2021 په‌سه‌ندكرا.
تەوەرێکی تری کۆبونەوەکە، "گفتوگۆ بوو له‌باره‌ی دۆخی ته‌ندروستی و ڕێكاره‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا، لەو روانگەیەشەوە جه‌ختكرایه‌وه له‌سه‌ر چڕكردنه‌وه‌ی هه‌وڵه‌كان بۆ به‌دواداچونی زیادبونی به‌رچاوی توشبوان، له ڕێگه‌ی ئاماده‌كردنی نه‌خۆشخانه‌كان و دابینكردنی چاره‌سه‌ری پێویست و دابینكردنی چاره‌سه‌ر و ده‌سته‌به‌ركردنی ڤاكسین له هه‌مو ناوه‌نده ته‌ندروستییه‌كان".
پەیوەست بەبابەتەکە چەند بڕیارێکی تردران کەئەمەی خوارەوە دەقی بڕیارەکانە :-
یه‌كه‌م: دارایی وه‌زاره‌تی دارایی راسپێردرا مانگانه بڕی سێ ملیار دینار بۆ وه‌زاره‌تی ناوخۆ ته‌رخانبكات بۆ پڕكردنه‌وه‌ی كورتهێنانی موچه‌ی دیوانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ.
دوه‌م: به‌مه‌به‌ستی پاڵپشتیكردنی كاری ئاسایشی دامه‌زراوه‌یی، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بڕیاریدا به ته‌رخانكردنی بڕه پاره‌یه‌ك بۆ پاڵپشتیكردنی ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانی له‌ڕێگه‌ی دروستكردنی باره‌گا له پارێزگا جیاوازه‌كان، بۆ ئه‌وه‌ی به گونجاوترین شێوه ئه‌ركه‌كانیان ئه‌نجامبده‌ن.
سێیه‌م: ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بڕیاریدا بڕگه‌یه‌ك بۆ بڕیاری پێشوی خۆی زیاد بكات، سه‌باره‌ت به دامه‌زراندنی پسپۆڕانی پزیشكی و ته‌ندروستی، به‌جۆرێك بڕگه‌ی هه‌مواركراو به‌مشێوه‌یه بێت؛ وه‌زیری دارایی ئه‌و بڕوانامه و نازناوه كارانه‌ی كه پێویستن دروستده‌كات بۆ دانانی ئه‌وانه‌ی كه له داموده‌زگا ته‌ندروستیه‌كان پێویستن، ده‌سه‌ڵاتیش ده‌دات به وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی بۆ دانانی 20 ده‌رچوی چاره‌كی یه‌كه‌می ده‌رچوانی ده‌رچوی پزیشكی گشتی و ددان، 10 ده‌رچوی چاره‌كی یه‌كه‌می ده‌رچوانی به‌شی ده‌رمانسازی و سێ ده‌رچوی یه‌كه‌می به‌شی په‌رستاری.
چواره‌م: ته‌رخانكردنی بڕی ملیارێ و 500 ملیۆن دینار بۆ پارێزگای كه‌ربه‌لا، بۆ پاڵپشتیكردنی خزمه‌تگوزاری بۆ سه‌ردانكه‌رانی چله‌ی ئیمام حسێن، هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران پرۆژه‌ی ئاسانكاری بۆ ڕێكاره‌كانی دامه‌زراندنی پڕۆژه‌ی ده‌روازه‌كانی پارێزگای نه‌جه‌فی په‌سه‌ندكرد.
پێنجه‌م: ده‌سه‌ڵاتدان به وه‌زاره‌تی به‌رگری بۆ خه‌رجكردنی بڕه پاره‌یه‌ك كه به‌مه‌به‌ستی ده‌سته‌به‌ركردنی پێداویستیه‌كانی كۆلێژه سه‌ربازییه‌كان.
شه‌شه‌م: رێگه‌دان به وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ بۆ كاراكردنی ساڵنامه‌ی كشتوكاڵی بۆ ماوه‌ی دو مانگ، له رۆژی ده‌ركردنی ئه‌م بڕیاره‌وه ده‌ستپێده‌كات.