بەغدا - INA
ئەمڕۆ شەممە، شانەی راگەیاندنی ئاسایش دەستپێكردنی ئۆپەراسیۆنێكی ئەمنی هاوبەشی نێوان بەغدا و دیالە راگەیاند.
شانەی راگەیاندنی ئاسایش لە راگەیندراوێكدا كە كۆپییەكی دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە ، ئاماژە بەوە كراوە "یەكە ئەمنییەكان بە سەرپەرشتی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان بەردەوامن لە ئۆپەراسیۆنەكانیان ، هێزێكی هاوبەش بە پاڵپشتی هێزی ئاسمانی فەرماندەیی فڕۆكەوانی سوپا دەستیان كردووە بە كار و ئەركێكانیان بۆ پشكنینی ئەو سنوورانەی كە هەردوو فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی بەغدا و ئۆپەراسیۆنەكانی دیالە لەیەكتر جیا دەكەنەوە".