بەغدا - INA
ئەمڕۆ شەممە، دادگای لێكۆڵینەوەی هیلا دانپێدانانی تۆمەتبارانی كوشتنی مامۆستای زانكۆی بابل دكتۆر عەلا عەباس مەهدی پەسەند كرد.
ئەنجوومەنی باڵای دادوەری لە راگەیەندراوێكیدا كە كۆپییەكی بهدەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی گەیشتووە، ئاماژە بەوە كراوە دادگا دانپێدانانی تۆمەتباری پەسەند كردووە، هەروەها رەوانەی دادگای تاوانەكان دەكرێت بۆ ئەوەی لەسەر ئەو تاوانە دادگایی بكرێت لەگەڵ تەواوبوونی رێكارەكانی لێكۆڵینەوە.
لە راگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوە كراوە كە "پێنجشەممەی رابردوو مامۆستایەكی زانكۆ لە شاری حلە بێسەروشوێن بووە، هەروەها دەزگا ئەمنییەكان توانیویانە دوای كەمتر لە بیست و چوار كاتژمێر دوای رووداوەكە تۆمەتبارەكە دەستگیربكەن".