لیژنەی ئەمنی لە زیقار رەتیدەكاتەوە هیچ راپۆرتێك سەبارەت بە كوشتنی سەجادی عێراقی دەربكرێت

ئەمنی
  • 2-07-2022, 16:28
  • +A -A

    زیقار - INA
    ئەمڕۆ شەممە، لیژنەی باڵای ئەمنی لە پارێزگای زیقار رەتیكردەوە هیچ راپۆرتێك لەبارەی كوژرانی سەجاد عێراقی بڵاوبكرێتەوە.
    محەمەد هادی حسێن سەرۆكی لیژنەی ئەمنی پارێزگای زیقار لە راگەیندراوێكدا كە كۆپییەكی دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی كةوتووة ئاماژە بەوە كراوە كە: “دوای پەیوەندیكردن لەگەڵ هێزە ئەمنییە پەیوەندیدارەكان لەسەر پرسی چالاكوان سەجاد عێراقی، هیچ ڕاپۆرتێك لەسەر چارەنووسی لە هیچ لایەنێكەوە دەرنەچووە، وە ئێمە ڕەتی دەكەینەوە ئەوەی باسكرا لەبارەی مردنی یان چارەنووسی، لە ئێستادا لە خوای گەورە دەپاڕێینەوە بۆ ئەوەی بە سەلامەتی بگەڕێتەوە لای بنەماڵەكەی”.
    داوای كرد "زانیاری لە سەرچاوە فەرمییەكانی وەربگیرێت و دووركەوتنەوە لە دەنگۆ و هەواڵی ناڕاست".