وەزارەتی كۆچ: دەركردنی ٥٤ هەزار بەڵگەنامە بۆ خێزانە ئاوارەكان

ناوخۆ
  • 2-07-2022, 13:07
  • +A -A

    بەغدا - INA – ئامنە سەلامی
    ئەمڕۆ شەممە، وەزارەتی كۆچ و كۆچبەران دەستی خستە سەر هۆكارەكانی ئاگركەوتنەوەكانی بەردەوامی كەمپەكانی ئاوارە و داواكارییەكانی دروستكردنیان بە دیواری بلوكە بۆ ئەوەی دووبارە نەبنەوە، هاوكات ئاماژەی بەوەدا كە 54 هەزار بەڵگەنامەی فەرمی بۆ ئەو خێزانە ئاوارانە دەرچووە كە لەدەستچوون و زیانی پێگەیشتووە.
    عەباس جەهانگیز، وتەبێژی فەرمی وەزارەتی كۆچ و كۆچبەران بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاند، "ئەو ئاگركەوتنەوانەی كە كەمپەكانی ئاوارەكان بەركەوتوون لە ئەنجامی چەندین هۆكار روودەدەن، نەك هەموویان بەهۆی بەركەوتنی كارەباوە، بەڵكو هەندێكجاریش لەگەڵ پاڵنەرە نادیارەكان"، ئاماژە بەوە دەكات كە "دواین ئاگركەوتنەوە لە كەمپی جەمشكۆ لە پارێزگای دۆهوك بەهۆی هەڵەیەكی كارەباوە بووە، بەپێی راپۆرتە پۆلیس.
    سەبارەت بە پێشنیازەكانی پەسەندكردنی "بلۆك" بۆ دروستكردنی ئەو كەمپانەی كە لە ناوچەی كوردستان بەڕووی ئاگركەوتنەوە كراوەتەوە، جەهانگیز جەختی كردەوە كە "بابەتی دروستكردنی كەمپەكان پێچەوانەی ئاراستەكانی حكومەتی ناوەندی و هەرێمە، چونكە كارەكە چڕدەكاتەوە بۆ گەڕانەوەیان بۆ سەر ماڵ و حاڵی خۆیان. ئاماژەی بەوەشكردووە، " وەزارەتی كۆچ و كۆچبەران ئارەزووی چارەسەركردنی كێشەی كەمپەكانی ئاوارە و ئاسانكاری دەكات بۆ پرۆسەی گەڕاندنەوەیان بۆ ماڵەكانیان بەتایبەتیش  گەڕانەوە بۆ قەزای شنگال.
    سەبارەت بە هەوڵەكان بۆ چارەسەركردنی پرسی بەڵگەنامەی فەرمی لەدەستچوو و زیانلێكەوتوو بۆ خێزانە ئاوارەكان، جەهانگز وتی: "تیمێك لە وەزارەتی ناوخۆ كار بۆ دەركردنی بەڵگەنامەی فەرمی لەدەستچوو و زیانلێكەوتووە بۆ خێزانە ئاوارەكان و54 هەزار بەڵگەی فەرمی ( ڕەگەزنامە، بڕوانامەی ڕەگەزنامە، كارتی نیشتەجێبوون و كارتی نیشتمانی) دەرچووە." .
    ئاماژەی بەوەشكردووە، "ئەم بەڵگەنامانە لە تۆماری ناسنامەی نیشتمانیدا جێگیركراون".
    یەكشەممەی رابردوو، پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی بڵاویكردەوە، ئاگر لە كەمپێكی ئاوارەكان لە پارێزگای دهۆك كەوتووەتەوە.