كةشناسی: لە چەند ڕۆژی داهاتوودا پلەكانی گەرما بەرز دەبنەوە

ناوخۆ
  • 2-07-2022, 13:01
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ شەممە، دەستەی كەشناسی، كەشوهەوای رۆژانی داهاتووی راگەیاند، لە كاتێكدا پێشبینی بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرمای كردووە.
    دەستەی كەشناسی لە راگەیندراوێكدا كە كۆپییەكید  دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی گەیشتووە، ئاماژە بەوە كراوە "كەش و هەوای ئەمڕۆ شەممە لە سەرجەم ناوچەكانی وڵات ساماڵ دەبێت، پلەكانی گەرماش چەند پلەیەك دادەبەزن لە پلەی گەرمای دوێنێ تۆماركراوە".
    ئاماژەی بەوەشكرد، "سبەینێ یەكشەممە، كەش و هەوا لە ناوچەی ناوەڕاست لەنێوان ساماڵ و خۆڵبارینێكی كەم دەبێت، پلەكانی گەرماش بەراورد بە رۆژی پێشوو چەند پلەیەك بەرز دەبێتەوە، لە ناوچەی باكووریش كەشوەوا ساماڵ دەبێت كەمێكیش خۆڵ دەبارێت پلەكانی گەرماش كەمێك بەرز دەبێتەوە لە ڕۆژی پێشوو، سەبارەت بە ناوچەی باشوور، كەشوهەوا ساماڵ و تۆزاویكی كەم دەبێت، و  پلەی گەرمی نزیكەی هەمان ڕۆژی پێشووە.
    لە راگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوە كراوە كە  كەش و هەوای رۆژی دووشەممە لە ناوچەكانی ناوەڕاست بە تۆزێكی سووك روون دەبێتەوە، هەروەها پلەكانی گەرما هاوشێوەی رۆژی پێشوو دەبن، هەروەها لە ناوچەكانی باكور كەش و هەوا ساماڵ دەبێت، هەروەها پلەكانی گەرما نزیك دەبنەوە لە ڕۆژی پێشوو، و سەبارەت بە ناوچەكانی باشوور، كەشوهەوا ڕوون دەبێتەوە دوای ئەوە دەبێت بە تۆزێكی سووك، و پلەكانی گەرما كەمێك بەرز دەبنەوە لە ڕۆژی پێشوو.
     ڕوونیشی كردەوە كە  رۆژی سێشەممەی داهاتوو كەشوهەوا لە هەموو ناوچەكانی وڵات مامناوەند دەبێت، پلەكانی گەرماش نزیكن لە ڕۆژی پێشتر". ئاماژەی بەوەشدا كە "كەش و هەوا لە سەرجەم ناوچەكانی عێراق رۆژی چوارشەممە مامناوەند دەبێت، پلەكانی گەرماش نزیكە لە رۆژی پێشتر".