وەزارەتی نەوت: لەمانگی حوزەیراندا عێراق بای زیاتر لە11ملیار دۆڵار نەوتی فرۆشتووە

ئابوری
  • 1-07-2022, 23:37
  • +A -A

    بەغدا ـ INA                                    وەزارەتی نەوتی عێراق ئاماری سەرەتایی هەناردەکردنی نەوتی خاوی و داهاتەکانی بۆ مانگی حوزیرانی رابردو ڕاگەیاند کەزیاتر بووە لە11 ملیار دۆڵاڕ.                                            وەزارەتی نەوت لەڕاگەیندراوێکدا کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی وەریگرتووە ڕاگەیاند: بەپێی ئامارە سەرەتاییەکانی کۆمپانی فرۆشتنی نەوتی عێراق (سۆمۆ) لەمانگی حوزەیرانی رابردوو 
      (101) مليون و(191) هەزار و( 236 ) بەرميل نەوت فرۆشراوە،  پارەکەشی  (11,505) مليار دۆڵار بووە". هەروەها وتی: بەرهەمی ئەو مانگە لەبیرو کێڵگەکانی ناوەراست و باشووری عێراق (97) مليون و(980) هەزار و (589) بەرمیل بووە، بەڵام بەرهەم نەوت لەکێڵگەکانی کەرکووک بەڕێگای بەندەری جیهانی تورکی گەیشتۆتە( 2) مليون و( 910) هەزار و( 887 ) بەرمیل"، کەواتە رۆژانە عێراق (3) مليون و(373) هەزار بەرمیلی فرۆشتووە.
    هەروەها وتی: ڕێژەی فرۆشتنی هەر بەرمیلەک  (113,70 ) دۆڵار بووە."
    جێگای ئاماژە پێکردنە وەزارەتی نەوت لەپێناو ئاگادارکردنی گەل لەسەر هەناردە و داهاتی مانگانەی نەوت ئەم ئامارانەی ڕاگەیاندووە.