بەغدا - INA
ئەمڕۆ هەینی پارتی دیموكراتی كوردستان دووپاتی كردەوە كە سبەی شەممە یان یەكشەممەی داهاتوو كۆبوونەوەیەك لە نێوان پارتی و یەكێتی نیشتمانی و لایەنە كوردستانییەكان بە سەرپەرشتی نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بۆ تاوتوێ لە بابەتەكان بكەن، لەوانەش مەلەفی ناونانی سەرۆكی كۆمار.
عەلی فەیلی ئەندامی پارتی دیموكراتی كوردستان،بە (عێراقیە ئەخبارییە)ی راگەیاند، دواتریش ئاژانسی هەواڵی عێراقی وەریگرت تێیدا وتی، "پارتی و یەكێتی بەردەوامن لە گفتوگۆكان، و لە رۆژانی داهاتوودا رەنگە بگەنە ئەو ڕێككەوتنێك بۆ كاندیدكردنی كەسایەتییەكی هەردوو لا لەسەری رازی بن بۆ سەرۆكایەتی كۆمار.
ئاماژەی بەوەشكرد، پارتی لە گەڵ گۆڕینی بەربژێری یەكێتی، بەرهەم ساڵحە، لەبەرامبەریشدا ئێمە ئیمتیاز دەدەین ئەگەر بابەتەكە بكرێت، هەروەها ناوێكی زۆریش هەیە لەو كەسانەی كاندیدی خۆیان پێشكەش كردووە، دەتوانرێت ڕێككەوتنیان لەسەر بكرێت."
لە درێژەی قسەكانیدا وتی، "ئەگەرنا ئەمە بەو مانایە دەبێت كە لە دانیشتنی دەنگدان لەسەر سەرۆك كۆمار، دوو كاندید بۆ ئەو پۆستە دوو لایەنەكە داخڵ دەكەن، هەروەها پێشهات و گۆڕانكاری لە پرۆسەی سیاسیدا هەیە دوای كشانەوەی رەوتی سەدری لە پرۆسەی سیاسی و ئەنجوومەنی نوێنەران و سەركردایەتی چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ دیالۆگەكان، و چارەسەرێكی سازان لە نێوان هەردوو لایەندا بكرێت بۆ كۆتایی هێنان بەم دۆسیەیە".
جەختیشیكردەوە، "سبەی شەممە یاخود یەكشەممە كۆبوونەوەیەك لە نێوان هەردوو لایەن ئەنجام دەدرێت، بە ئامادەبوونی لایەنەكانی دیكە، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی، و نوێنەری نەتەوە یەكگرتووەكان، جێنین پلاسشایرت، بۆ تاوتوێكردنی چەند تەوەرێك". ، لەنێویاندا مەلەفی سەرۆكی كۆمار، و هیوادارین ڕێككەوتنێك بۆ كۆتاییهێنان بە قەیرانەكە دابنێین”.