باڵیۆزی بەڕیتانیا : عێڕاق توخمەسەرەکیەکانی هەنگاونان بەرەو ئابووری سەوز پێیە

سیاسی
  • 1-07-2022, 17:55
  • +A -A

    بەغداد/ INAوسام ملا
    باڵیۆزی بەڕیتانیا لەعێڕاق مارک بڕایسۆن ڕیجاردسون ئەمڕۆ ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند کە بەڕیتانیا پڕۆگرامی سووککردنی 
    گۆڕانکاری کەشوهەوا پاڵپشت لێدەکات لەعێڕاقدا،وتیشی کە عێڕاق وڵاتی ڕافیدەین بنەما سەرەکیەکانی ئابووری سەوزی پێیە ودەتوانێت چارەسەری گۆڕانکاری کەشوهەوا بکات .
    هەروەها ڕیچاردسون بە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ڕاگەیاند کە ستایشی حکومەتی عێڕاقی دەکەین بۆ ئەوهەنگاوانەی ناویەتی لە بواری ئاسایشی خۆراک .
    وتیشی کە حکومەتی عێڕاقی پابەندی بوێرانەی لە کۆنگرەی 26 ی کەشوهەوادا پێشکەشکرد کەلە کلاسکۆ ساڵی پار بەسترا، جەختیشیکردەوە کە پێویستە حکومەت لەکۆنگرەی داهاتوو زیاتر پێشبکەوێت.
    هەروەها ڕوونیکردەوە کە گۆڕانکاری کەشوهەوا مەترسیەکی گەورەیە بەرەوڕووی جیهان دەبێتەوە وپێویستە وڵاتان پێکەوە هاوکاری بکەن و بەرەوڕووی ببنەوە.
    وتیشی لەمیانەی سەردانماندا بۆ هەردوو پارێزگای بەسڕەوئەنباڕ بەچاوی خۆمان کاریگەریەکانی ئەوگۆڕانکاریە ژینگەییەمان بینی وزانیمان کە وزە دەستناکەوێت، ئەمەش کاریگەریەکی ڕاستەقینەی هەیە لەسەر گوزەرانی عێڕاقیەکان.
    هەموومان درک بە بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما وخۆڵبارین دەکەین لەعێڕاقدا ، جگەلەوشکاڕۆیی زەوی وزارەکان.
    هەروەها ئاماژەی بەوەکرد کە چارەسەری ئەم کێشەیە پێویستی بە کۆششکردنێکی تایبەت ووەبەرهێنان و شارەزایی هونەری و میدیایی هەیە ،لەوەش گرنگتر پابەندبوونێکی هاوبەشانەیە
    بۆ گۆڕانکاری لەلای نەوەکانی ئایندە. ڕیچردسون وتی کە بەریتانیا دەتوانێت هاوکاری بکات لەبواری شارەزایی کەیشتن بە وەبەرهێنان بۆ هەنگاونان بەرەو کەرتی وزەی سەوز، جەختیشی لەوەکردەوەکە بڕیتانیا بەرنامەی سووککردنی گۆڕانکاری ژینگەیی پاڵپشت لێدەکات لەعێڕاق لە بەڕێوەبردنی دۆسیەی ئاو و جێبەجێکردنی بەڵگەنامەی هاوبەشیە دیاریکراوەکان ، ئاماژەشی بەوەکرد کە عێڕاق 
    چەندین توخمی سەرەکی هەیە 
    بۆ هەنگاونان بەرەو ئابووریەکی سەوزوچارەسەرکردنی مەترسیەکانی گۆڕانکاری کەشوهەوا لەئێستاولەئایندەشدا.