بەغداد/ INA
وەزارەتی دارایی ئەمڕۆ ڕۆژی هەینی دەستیکردبە خەرجکردنی شایستەی دارایی پلەباڵاکانی گەنم.
بەیاننامەی وەزارەت کە دەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی کۆمپانیای مابین نهرین بۆ دانەوێڵە دەستیکردوو بە خەرجکردنی بەشێ سێیەمی شایستە داراییەکانی بەرهەمهێنەرانی دانەوێڵەی پلەباڵای گەنم ە حەواڵەی بازاڕەکانی ئەم وەرزەی ساڵی2022 کراون.
بەیاننامەکەوتی کە وەزیری کشتوکاڵ ئەندازیار محمد کریم خفاجی بەسەرپەرشتکردنی بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیاکە نسیم عڕێبی عبداللە فەرمانیدا
بەخەرجکردنی شایستەداراییەکانی بەرهەمهێنەرانی دانەوێڵەی پلە باڵای گەنم بەڕێژەی 100٪ بۆ دانەوێڵە بنەڕەتەکان و 50٪ یش بۆ جۆرەکانی دیکەی دانەوێڵە، ئەویش وەک بەشی دووەمی شایستەکان بەپێی مێژووی مامەڵەکان.
هەروەها کۆمپانیاکە داوای لەوانە کرد کەشایستەی داراییان هەیە پەیوەندی بە شوێنگەی بازاڕەکانیانەوە بکەن بۆ وەرگرتنی شایستە داراییەکانیانی وەرزی ئەمساڵیان2022 ومامەڵەکانیشیان لەگەڵ خۆیاندا بهێنن.