بەغداد/ INA نساڕ حاجی
وەزارەتی کشتوکاڵ دوو هۆکاری دیاریکرد بۆ کەمبوونەوەی پلانی کشتوکاڵی وفراونبوونی ڕێژەی بیابانبوون، وهۆشداریشی دا لەوەی کە 55٪ ی زەوی عێڕاق لەژێر مەترسی بیابانبووندایە.
بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی دارستانەکان و نەهێشتنی بیابانبوون لە وەزارەتی کشتوکاڵ
ڕاویە مزعل بەئاژانسی هەواڵی عێڕاقی وت کە کەرتی کشتوکاڵ بەهەردوولایەنی ڕووەکی وئاژەڵیەوە پشت بەئاودەبەستن بەڵام کەمبوونی باران لەزستانی ساڵی 2021 وکەمبوونەوەی قوڵپاندنی ئاو لەوڵاتانی سەرچاوەکانەوە بووەهۆی کەمبوونەوەی پلانی کشتوکاڵی.
هەروەها وتی کە ڕێگریگرتن لە بیابانبوون پێویستی بە کۆششی بێوێنەهەیە لەوکەرتانەی کە پەیوەندیان پێوەهەیە، نەک هەر وەزارەتی کشتوکاڵ ، هیوامان وایە کە یاسای ئاسایشی خۆراک نەختینەیەک دابینبکات بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەم دیاردەیە.
ئاماژەشی بەوەکرد کە زەویە بیابانبووەکان نزیکەی 27 دۆنمن کەدەکاتە نزیکەی 15٪ ی ڕووبەری وڵات ، ئاماژەشی بەوەدا کە 55٪ ی ڕووبەری عێڕاق لەژێر مەترسی بیابانبووندایە.
سەبارەت بە زەویە کشتوکاڵیەکان وتی ئەم مەسەلەیە پەیوەندی بە پلانی کشتوکاڵیەوەهەیەو ئەوڕووبەرانەش کە لەپلانەکە دەردەچن لەبەربێئاوی پێش وەرزی هاوین دەستنیشان ناکرێن.