بەغدا-INA
ئەمڕۆ هەینی، دەستەی بەندەرەكانی سنووری كاراكردنی بەرنامەی وردبینی بڕوانامەی بنەچە و فاكتورەی بازرگانی لە گومرگی شەلامچە پشتڕاست كردەوە.
دەستەی بەندەرەكانی سنووری لە راگەیەندراوێكدا كە گەیشتووەتە ئاژانسی هەواڵی عێراقی رایگەیاند: "بەردەوامە لە چالاككردنی سیستەمی ئەلیكترۆنی لە سەرجەم دەروازەكان بە هەماهەنگی لەگەڵ بەشە پەیوەندیدارەكان بۆ گۆڕینی دیجیتاڵی بەرەو حوكمڕانی ئەلیكترۆنی".
ئاماژەی بەوەشكرد، "بەرنامەی پشكنینی بڕوانامەی بنەچە و فاكتورەی بازرگانی لە ناوەندی گومرگی شەلامچە چالاك كراوە كە بە خۆ هەوڵدان لەلایەن ستافی تەكنیكی لە بەشی تەكنەلۆژیای زانیاری ئامادە دەكرێت".
و ئاماژەی بەوەشكردووە، "ئەم ڕێكارانە بۆ دڵنیابوون لە ئەسڵی بوون دەركردنی بەڵگەنامەكان و ڕێگریكردن لە ساختەكردنیان دێن. هەروەها لیژنەكە سەرپەرشتی پێشكەوتنی وردبینی ئەلیكترۆنی لەناو پلاتفۆرمی ئەلیكترۆنی و وردبینی لە گومرگی و پسوڵەی باجدا كرد."
کاساس: یارییەکەمان بەرامبەر بەحرەین بەهێز دەبێت