بەغدا-INA
ئەمڕۆ هەینی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی بەغدا هۆشداری دەدات لە فرۆشتنی ئەو یاریانەی منداڵان كە (ساچمە) و (لەیزەر) بەكاردەهێنن.
لە راگەیەندراوێكی فەرماندەیی پۆلیسی بەغدا كە گەیشتووەتە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ئاماژە بەوەكراوە، “بە پشتبەستن بەو شتانەی لە یاسای قەدەغەكردنی ئەو یاریانەدا هاتووە كە توندوتیژی هاندەدەن ژمارە خاوەنی ئەو دوكانانەی یاری منداڵان دەفرۆشن، جا چ فرۆشیاری جوملە بێت یان بە تاك لە شۆرجە”. یان لەدەرەوەی ئەو بازاڕە، لە فرۆشتنی ئەو یاریانەی منداڵان كە (ساچمە) و (لەیزەر)یان تێدا بەكاردێت.
لە درێژەی ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، "بەڕێوەبەری پۆلیس رێنمایی سەرجەم بنكەكانی پۆلیس و فەوجەكانی فریاكەوتنی كردووە بەدواداچوون بۆ ئەم بابەتە بكەن و سەرپێچیكاران بەپێی یاسا دەستگیربكەن".