دەستەی پاراستنی کۆمەڵایەتی ئاماری ئەوانە دەخاتە ڕوو کە یاسای ئاسایشی خۆراک دەیانگرێتەوە.

ناوخۆ
  • 1-07-2022, 11:52
  • +A -A

    بەغداد/ INA نساڕ حاج
    دەستەی پاراستنی کۆمەڵایەتی ئەمڕۆ ڕۆژی هەینی ژمارەی ئەو خێزانانەی دیاریکرد کە هاوکاریەکانی ئاسایشی خۆراک دەیانگرێتەوە.
    سەرچاوەیەکی بەرپرس لەدەستەکەبە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی وت کە یاسای ئاسایشی خۆراک تاهەنووکە لە ڕۆژنامەی وەقایعی عێڕاقی  بڵاونەبووەتەوە و هەرکاتێکیش پارەی ئەویاسایەمان پێبگات ئەوا پشکی دارایی دەستەکەمان بۆڕوون دەبێتەوە کەبۆ خێزانەکان دابیندەکرێت.
    وتیشی کە دەستەکە نزیکەی 300 هەزار خێزان لەلیستەکانیدا هەیە و وتیشی پێویستیمان بە نزیکەی یەک ترلیۆن و 80 ملیۆن دینارهەیە بۆ ئەوخێزانانە.
    هەروەها ئاماژەی بەوەکرد کە تاکو ئێستا بەتەواوەتی بۆمان دەرنەکەووتوە ئەوبڕەپارەیە چەندە کە لە ئاسایشی خۆراکیدا بۆمان دیاریکراوە، هەروەها تاکو ئێستاش هەرچاوەڕوانین یاساکە لە ڕۆژنامەی فەرمی بڵاوبکرێتەوە تاکو وەزارەتی دارایی خەرجی بکات.
    ئەمەو وەزیری کار بەوەکالەت سالار عبدالستار ڕۆژی پێنجشەممە ڕایگەیاند کە مووچەی هاوکاری کۆمەڵایەتی بۆمانگی تەموز خەرج دەکرێت.