شاخه‌وان عه‌بدولڵاه په‌یڤی عێراق له‌كۆنگره‌ی باكۆ بۆ تۆڕه‌ په‌رله‌مانیه‌كان پێش كێش ده‌كات

سیاسی
  • 1-07-2022, 11:39
  • +A -A

    به‌غداـ INA

    جێگری دووه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق شاخه‌وان عه‌بدولڵاه ئه‌مرۆ هه‌ینی په‌یڤی عێراق له‌كۆنگره‌ی باكۆ بۆ تۆره‌ په‌رله‌مانیه‌كان پێش كێشی كرد كه‌له‌ ئازه‌ربێجان به‌رێوه‌ ده‌چێت.
    شاخه‌وان عه‌بدولڵاه له‌و په‌یڤه‌دا كه‌ ئاژانسی هه‌واڵی عێرافی وه‌ریگرتووه‌ وتی: ده‌ستپێكردنی كارنامه‌ و چالاكیه‌كانی كۆنگره‌ی باكۆ هاوكات بو له‌گه‌ڵ جه‌ژنی نێوده‌وڵه‌تی په‌رله‌نتاران كه‌به‌پێی بریارێكی كۆمه‌ڵه‌ی گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كانه‌ له‌ساڵی 2018، ئه‌مه‌ بۆنه‌یه‌كی گرنگه‌و ده‌رفه‌تێكیشه‌ بۆ گفتوگۆكردنی ئه‌و پرس و كێشانه‌ كه‌په‌یوه‌ستن به‌ژیان و ئاینده‌ی وڵاته‌كانمان، هه‌روه‌ها هه‌نگاونان به‌ره‌و دیدگا و تێروانینێكی تۆكمه‌ و باش له‌پێناو زیاتر ئه‌كتیڤكرن و فروانكردنی رۆلی په‌رله‌مانه‌كان له‌دانانی پلانی گه‌شه‌سه‌ندن و ستراتیژی نیشتیمانی و پێشخستنی شێوازه‌كانی كاركردن و به‌شداریكردن له‌به‌رزكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی زوڵاڵی له‌بواری لێپرسینه‌وه‌ و چاودێكردنی دام وده‌زگاكانی حكومه‌ت و گه‌ره‌نتیكردنی باشترین شێوازه‌كانی یاسادانان.
    هه‌روه‌ها عه‌بدولڵاه وتی: ئێمه‌ ئه‌مرۆ لێره‌ كۆبووینه‌وه‌ و باش ده‌زانین چ له‌ده‌روپشتی گه‌له‌كانمان ده‌سورێته‌وه‌ له‌مه‌ترسی قه‌یرانه‌كانی ئابووری و ته‌ندروستی و كێشه‌ ئه‌منی و ئالۆزیه‌ سیاسیه‌كان، چونكه‌ كێشه‌ و ڕكمانی زۆر هه‌یه‌ و هه‌موو لایه‌ك ده‌زانێت ئێمه‌ له‌عێراق چۆن به‌وره‌ و رژده‌وه‌ رووبه‌روویی تیرۆر بوینه‌وه‌ و به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك رێگریمان كرد له‌بیروكه‌ و هزری تاریكی و توندره‌و.

    له‌كۆتایی دا شاخه‌وان ئه‌وه‌شی خسته‌روو و رایگه‌یاند ئێمه‌ شه‌ری تیرۆرمان كرد كه‌مه‌ترسیه‌كی گه‌وره‌ بوو له‌سه‌ر جیهان و گه‌له‌كه‌كمان به‌یه‌ك ریز و یه‌د ده‌نگ له‌سوپا و هێزی پێشمه‌رگه‌ و حه‌شدی شه‌عبی و عه‌شائیری توانی به‌زیره‌كی و مه‌ردایه‌تی رێ له‌م هێزه‌ تاریكپه‌رستانه‌ بگرێت.