بەغدا – ا ه ع وەزارەتی دەرەوە، ئەمرۆ چوار شەممە، وەڵامی لێدوانەكانی وەزیری كاروباری دەرەوەی ئیماراتی دایەوە سەبارەت بە حەشدی شەعبی و تەئكیدیكردەوە حەشدی شەعبی بەشێكە لە سیستمی ئاسایشی نیشتمانی عێراق و بەشداربووە لە سەركەوتن بەسەر ئەو مەترسیەی كە لە ئیماراتەوە دوور نەبووە. ئەحمەد مەحجوب وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) نێردراوە رایگەیاند: لێدوانەكانی دكتۆر ئەنوەر قرقاش وەزیری كاروباری دەرەوەی ئیمارات كە حەشدی شەعبی بەوە تۆمەتبار كردبوو گوایە پارە لە وڵاتی قەتەر وەردەگرێت و تیرۆریستە، مایەی سەرسامییە. مەحجوب وتیشی لە كاتێكدا عێراق هەوڵی پتەوكردنی پەیوەندییەكانی لەگەڵ ئیماراتدا دەدات، ئەو جۆرە لێدوانانە دەبنە رێگر و مایەی نیگەرانی و دروستكردنی بەربەست بۆ پێشخستنی پەوەندییەكان بە جۆرێك كە خزمەت بە بەرژەوەندییەكانی هەر دوو وڵات بكات.