بەغدا - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، لیژنەی نێودەوڵەتی خاچی سوور ڕایگەیاند، عێراق و ئێران ئاڵوگۆڕی روفاتی ٤٥ سەربازیان كردووە كە قوربانی شەڕی هەشتاكانی سەدەی ڕابردوو بوون.
لیژنەكە لە راگەیەندراوێكدا كە گەیشتووەتە ئاژانسی هەواڵی عێراقی رایگەیاند، "پرۆسەی ئاڵوگۆڕی روفاتەكانی ئەمڕۆ لە نێوان عێراق و ئێران بە ئامادەبوونی نوێنەرانی هەردوو وڵات بەڕێوەچوو، لە كاتێكدا لایەنە عێراقییەكە روفاتی 9 عێراقی وەرگرتووە". سەربازەكان كە لە خاكی ئێران دۆزراونەتەوە، لە كاتێكدا روفاتی ٣٦ سەربازی ئێرانی كە دۆزراونەتەوە گەڕێندراونەتەوە لە خاكەكانی عێراق بۆ وڵاتەكەیان"، ئاماژە بەوە دەكات كە "ئەم روفاتانە هی ئەو سەربازانەن كە لە كاتی شەڕەكانی نێوان ساڵانی ١٩٨٠-١٩٨٨دا بێسەروشوێن بوون، و پرۆسەی ئاڵوگۆڕكردنەكە لە دەروازەی سنووری شەلامچە لە نێوان هەردوو وڵاتدا بەڕێوەچوو”.
لیژنەكە دووپاتی كردەوە، "بەردەوامە لە كاركردن بۆ پێدانی وەڵام بە كەسوكاری بێسەروشوێنەكان، پشتیوانی لایەنە پەیوەندیدارەكان دەكات لە هەوڵەكانیان بۆ گەڕان بەدوای ونبووەكاندا، هەروەها سەرپەرشتی پرۆسەی ئاڵوگۆڕی روفاتەكان دەكات"، ئاماژەی بەوەدا كە "بەشداری دەكات لە ئاسانكاری بۆ دیالۆگ و ئاڵوگۆڕی زانیاری لە نێوان عێراق و ئێران بە سەرۆكایەتیكردنی میكانیزمی سێ قۆڵی نێوان عێراق و ئێران بۆ ڕوونكردنەوەی چارەنووسی ئەو سەربازانەی كە لە ئەنجامی شەڕەكەدا بێسەروشوێن بوون.