لە گەرمیان و راپەرین فرۆشتنی چەك و هەڵگرتنی چەكی بێ مۆڵەت داخران

ئەمنی
  • 30-06-2022, 21:35
  • +A -A

    هەولێر -INA
    هەردوو ئیدارەی سەربەخۆی راپەرین و گەرمیان لە ژێر رۆشنای بڕیارەكەی سەرۆكی حكومەتی هەرێم و رێنماییەكانی وەزارەتی ناوخۆ لەبارەی فرۆشتنی چەك و هەڵگرتنی چەكی بێ مۆڵەتەوە، بڕیاریاندا سەرجەم ئەو شوێنانە دابخەن كە چەكی مۆڵەتدار و بێ مۆڵەتی تێدا دەفرۆشرێت.
    نووسینگەی راگەیاندنی ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان لە راگەیەندراوێكدا كە كۆپییكی دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوت تێدا ئاماژەی بەوەكرد:" بە‌فەرمانی سەرۆكی حكومەت و لەسەر راسپاردەی وەزارەتی ناوخۆ، بۆ رێگریكردن لە دیاردەی چەك هەڵگرتن، ئەمڕۆ پێنجشەممە جەلال نوری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان لەگەڵ دەزگا ئەمنییەكان كۆبووەوە و لە كۆبوونەوەكەدا ژمارەیەك بڕیار بۆ دەستبەسەرداگرتنی چەكی بێ مۆڵەت و مامەڵەكردن بە چەكەوە دەركران، كە بریتیین لەمانە:
    1پێكهێنانی لیژنەیەكی باڵا بەسەرپەرشتی سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان و ئەندامێتی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایش و پۆلیس، پۆلیسی بەرگری، فریاكەوتن، هاتوچۆی گەرمیان و نوێنەری هێزەكانی پێشمەرگە لە سنوورەكە
     2- داخستنی سەرجەم ئەو دوكان و شوێنانەی چەكی بێ مۆڵەت و مۆڵەتدار دەفرۆشن
    3دانانی مەفرەزەی هاوبەشی دەزگا ئەمنییە پەیوەندیدارەكان لە بازگەكانی سنووری ئیدارەی گەرمیان بۆ دەستبەسەرداگرتنی چەك بێ مۆڵەت
    4- رێگە نادرێت بە هیچ كەسێك بە هەڵگرتنی چەك جگە لەو هێزە نیزامیانەی لە ئەركی فەرمیدان
     5- بنكەی پۆلیسی زانكۆی گەرمیان رادەسپێردرێت بۆ گرتنەبەری هەمان رێككار بەمەبەستی رێگری لە هەڵگرتنی چەك بۆ ناو حەرەمی زانك.
     6- سەرپێچیكاران رووبەڕووی یاسا دەكرێنەوە"‌.