ڕاوێژكاری كازمی میكانیزمی كاركردن بۆ حیسابكردنی پڕۆژەكانی ڕێككەوتنی چین ڕووندەكاتەوە

سیاسی
  • 30-06-2022, 21:26
  • +A -A

    بەغدا – INA - نەسار حاج
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، مەزهەر محەممەد ساڵح، راوێژكاری سەرۆكوەزیران، میكانیزمی كاركردنی بۆ حسابی پڕۆژەكانی رێككەوتنی عێراق و چینی روونكردەوە، هاوكات ئاماژەی بەوەدا كە بانكی ناوەندی لەژێر سەرپەرشتی كۆمپانیایەكی وردبینی نێودەوڵەتیدا حسابەكە بەڕێوەدەبات.
    راوێژكاری سەرۆكوەزیران بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاند، "سەرچاوە داراییە گرنگەكان دوای ئەوەی خرانە سەر حسابی پڕۆژەكانی رێككەوتنی چین كەڵەكە بوون، كە بەپێی هاوپێچی رێككەوتنی هاوكاری نێوان عێراق و چین دامەزراوە، كە تێیدا داهاتەكانی هەناردەكردنی 100 هەزار بەرمیل نەوتی خاوی عێراق كە هەناردەی چین دەكرێت لە ڕۆژێكدا دەخرێتە ناوەوە ، ئاماژەی بەوەشكردووە، پارە بۆ پڕۆژەكانی ڕێككەوتنی چین تەرخانكراوە.
    ئاماژەی بەوەشكرد، "كارەكانی دانان و دەرهێنانی پارە لە حسابەكە بەردەوامە بۆ سوودی ئەو پڕۆژانەی كە لە چوارچێوەی رێككەوتنەكەدا ئەنجام دراون"، ئاماژەی بەوەشكردووە، "چەند ملیارێك دۆلار لە ئەكاونتەكە دانراوە لە سەرەتای دامەزراندنیەوە، كە كێشانەوە و پارەدان لەوێیە". بەردەوام بۆ ئەو پڕۆژانە دروستكراوە كە پابەندن لەگەڵ چین، كە پڕۆژەكانی كارەبا، قوتابخانەكان و فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی ناسریە.
    ساڵح راشیگەیاند، "ئەو ئەژمارە زۆر بە وردی لەلایەن بانكی ناوەندی عێراقەوە بەڕێوەدەبرێت، هەروەها كارە داراییەكان لەلایەن كۆمپانیا گەورە نێودەوڵەتییەكانی وردبینی داراییەوە وردبینییان بۆ دەكرێت".