وەزارەتی پەروەردە شوێنی تاقیكردنەوەكان بۆ خوێندكارانی دووەمی ناوەندی و پێنجەمی ئامادەیی بۆ سیستەمی خێراكردن دیاری دەكات

ناوخۆ
  • 30-06-2022, 20:33
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزارەتی پەروەردە سەنتەری تاقیكردنەوەی بۆ خوێندكارانی قۆناغەكانی دووەمی ناوەندی و پێنجەمی ئامادەیی دەستنیشانكرد، كە داواكاری پێشكەش دەكەن بۆ سیستەمی خێراكردن بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٢-٢٠٢٣.
    وەزارەتی پەروەردە لە راگەیەندراوێكدا كە گەیشتووەتە ئاژانسی هەواڵی عێراقی رایگەیاند، "تاقیكردنەوەی قوتابیانی پۆلی دوو لە باڵەخانەی قۆناغی ناوەندی دەبێت، كە دەكەوێتە سەر شەقامی فەلەستین و تەنیشت یانەی وەرزشی شەباب و لە پشت بەنزینخانەی موهەندەسین.
    لە راگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە، سەبارەت بە تاقیكردنەوەكە بۆ قوتابیانی پۆلی پێنجی ئامادەیی (بایۆلۆجی و ئەپلید))، لە باڵەخانەی (قوتابخانەی مار یۆحەنا ئەلحەبیب) دەبێت كە دەكەوێتە شەقامی فەلەستین نزیك گۆڕەپانی بەیروت، تەنیشت ئامادەیی 14ی تەمموز.