پشوی جەژنی قوربان هەشت رۆژ دەبێت لە هەرێمی كوردستان

ناوخۆ
  • 30-06-2022, 20:27
  • +A -A

    هەولێر - INA
    بەبۆنەی هاتنی جەژنی قوربان و یادی راگەیاندنی کۆماری عێراق، هەشت رۆژ لەسەرجەم دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێم پشووی فەرمی دەبێت.
    به‌گوێره‌ی رۆژمێری فه‌رمی حكومه‌تی هه‌رێم، رۆژی 9ی (ته‌موز/9) تاوه‌كو 13ی مانگ به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی قوربانه‌وه‌ ده‌كرێته‌ پشوی فه‌رمی، رۆژی 14ی مانگیش رۆژی راگه‌یاندنی كۆماری عێراقه‌ و به‌وه‌ش سه‌رجه‌م رۆژه‌كانی هه‌فته‌كه‌ له‌ وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگه‌ و دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌ت پشوی فه‌رمی ده‌بن.
    رۆژی ٨ی تەمموز دەکەوێتە رۆژی هەینی و لە بنەڕەتدا پشووی فەرمییە، رۆژانی ٩، ١٠ و ١١، ١٢ و ١٣ش بەهۆی هاتنی جەژنی قوربان پشوو دەبێت، هەروەها رۆژی ١٤ی هەمان مانگیش یادی راگەیاندنی کۆماری عێراقە، دوای ئەوەش رۆژانی ١٥ و ١٦ی ئەو مانگە دەکەوێتە رۆژانی هەینی و شەممە، کە بەهەمانشێوە لە هەرێمی کوردستان وەک پشووی فەرمی دیاریکراون. هەر بەگوێرەی رۆژمێری فەرمی حکومەت بۆ ساڵی ٢٠٢٢، رۆژی ٣٠ تەمموز سەری ساڵی کۆچییە و وەک پشووی فەرمی دیاریکراوە.