بەدواداچون - INA
بەریتانیا، فەڕەنسا و ئەڵمانیا ئەمڕۆ پێنجشەممە جەختیان لەسەر ئەوە كرد كە زیندوو كردنەوەی ڕێككەوتنی ناوەكی لەگەڵ ئێران هێشتا هیوای ماوە.
ئەمەش لە بەیاننامەیەكی هاوبەشدا هات كە لەلایەن نوێنەرایەتییە هەمیشەییەكانی ئەو سێ وڵاتە لە نەتەوە یەكگرتووەكان بڵاوكرایەوە.
لە بەیاننامەكەدا هاتووە: پشتیوانی تەواوی خۆمان بۆ ئەو هەوڵانە دووپات دەكەینەوە كە ئامانجیان زیندووكردنەوەی پلانی هەمەلایەنەی هاوبەشە كە لەگەڵ ئێراندا واژۆ كراوە (رێككەوتنی ئەتۆمی).
لە راگەیەندراوەكەدا جەخت لەوە كراوەتەوە كە "چڕكردنەوەی هەوڵە دیپلۆماسییەكان بۆ گەڕاندنەوەی پلانی گشتگیری هاوبەشی كاری، رێككەوتنێكی بژاردەیی لێكەوتۆتەوە كە لە سەرەتای مانگی ئازارەوە لەسەر مێزەكە بووە، داواش لە ئێران دەكەین ئەو دەرفەتە دیپلۆماسییە بقۆزێتەوە".
هەر سێ وڵاتەكە لە بەیاننامەكەدا زیادیان كردووە: لە كاتێكدا گەیشتن بە ڕێككەوتن لەگەڵ ئێران هێشتا مومكینە.
ڕۆژی چوارشەممە، دانوستانی ناڕاستەوخۆی نێوان واشنتۆن و تاران بە هەماهەنگی یەكێتی ئەورووپا بە مەبەستی شكاندنی بنبەست لەسەر چۆنیەتی زیندوو كردنەوەی ڕێككەوتنی ناوەكی كۆتایی پێهات.
لە مانگی ئایاری 2018 واشنتۆن لەو رێككەوتنە كشایەوە كە لە ساڵی 2015 لە نێوان ئێران و گروپی 5+1 واژۆ كرابوو، كە رووسیا، بەریتانیا، چین، ئەمریكا، فەرەنسا و ئەڵمانیا لەخۆدەگرێت و سزای ئابووریی بەسەر تاراندا سەپاند.