ئەنبار - INA- ئەحمەد ئەلدلێمی
ئەمڕۆ پێنجشەممەسەرۆكی شارەوانی قەزای حەدیسە مەبروك حەمید ئەلجغیفی ڕادەستكردنی 3 شوێنی بۆ دروستكردنی قوتابخانەی نمونەیی لە چوارچێوەی ڕێككەوتنی عێراقی-چینی ڕاگەیاند، كە لەنێوان ناوەندی قەزاكە و هەردوو ناحیەی حەقلانیە و بەروانەدا دابەشكراون.
ئەلجغیفی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی راگەیاند : شوێنی قوتابخانە ئەهلییەكان بۆ پرۆژەی دروستكردنی قوتابخانەی نمونەیی لە چوارچێوەی رێككەوتنی چینی لە ناوەندی قەزاكە و هەردوو ناحیەی حەقلانیە و بەروانە رادەستی كۆمپانیا جێبەجێكار كرا .
سەبارەت بە قەبارەی ئەو قوتابخانانە ڕوونی كردەوە : كە یەكەم قوتابخانە 24 پۆلی هەیە و لە سەنتەری ناحیەی حەدیسە لە ناوچەی ناوەراست لە نزیك كۆتایی ڕێگای نێودەوڵەتی دروست دەكرێت.
ئەلجغیفی ئاماژەی بەوەشكرد : قوتابخانەی دووەم 18 پۆلی دەبێت و لە قەزای حەقلانییە لە نزیك بازنەی سەرەكی لە لای كۆنترۆڵی حەقلانیەوە دروست دەكرێت،ئاماژەی بەوەشدا : دواین خوێندنگە لە ناحیەی بەروانە، ناوچەی ئەلشاعی نزیك قوتابخانەی ئەلئیستقلال دروست دەكرێت و 18 پۆل لەخۆ دەگرێت.