رافیدەین دەست دەكات بە دابەشكردنی مووچەی تۆڕی پاراستنی كۆمەڵایەتی

ناوخۆ
  • 30-06-2022, 18:41
  • +A -A

    بەغدا -INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە بانكی رافیدەین دابەشكردنی مووچەی ژن و پیاوی خستە نێو تۆڕی پاراستنی كۆمەڵایەتی بۆ مانگی تەمموز راگەیاند.
    بانكەكە لە راگەیەندراوێكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) كەوتووە ئاماژەی بەوەكردووە: مووچەی پاراستنی كۆمەڵایەتی بۆ ژن و پیاو بۆ مانگی تەمموز دابەشكراوە.
    ئاماژەی بەوەشكرد : ئاڵوگۆڕەكە لەڕێگەی ئامرازی پارەدانی ئەلیكترۆنیەوە ئەنجامدراوە، هەروەها هەر هاووڵاتییەك كە مووچەكە دەیگرێتەوە دەتوانێت مووچەكەی لە تۆڕی لقەكانمان وەربگرێت كە دەكەونە بەغدا و پارێزگاكان، یاخود لە فەرمانگە تایبەتەكانی ئاڵوگۆڕكردن یان لە هەر شوێنێك بێت.