وەزیری كار بڵاوكردنەوەی بڕە پارەی هاوكاری كۆمەڵایەتی بۆ مانگی تەمموز ڕادەگەیەنێت

ناوخۆ
  • 30-06-2022, 17:32
  • +A -A

    بەغدا  - INA  
    ئەمڕۆ پێنجشەممە سالار عەبدولسەتار، وەزیری كار بڵاوكردنەوەی بڕە پارەی هاوكاری كۆمەڵایەتی بۆ مانگی تەمووزی راگەیاند.
    لە راگەیەندراوێكی وەزارەتەكەدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و ئاماژە بەوە كراوە : وەزیری كار بڵاوكردنەوەی بڕە پارەی هاوكاری كۆمەڵایەتی بۆ مانگی تەمموز بۆ زیاتر لە یەك ملیۆن و (400) هەزار خێزانی سودمەند لە بەغدا و پارێزگاكان راگەیاند ، بە كۆی گشتی بڕی زیاتر لە (297) ملیار دینار، داوا لە خێزانە سودمەندەكان دەكات پێداچوونەوە بە خەرجكردنی فرۆشگاكان بكەن بۆ وەرگرتنی پارەكە.
    لە راگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە : ژمارەی خێزانە داپۆشراوەكان كە پیاوێك سەرۆكایەتی دەكات دەگاتە (967 هەزار و 256) خێزان، كە بڕەكەی دەگاتە (233) ملیار دینار، هاوكات ژمارەی ئەو خێزانانەی كە ژنێك سەرۆكایەتی دەكات گەیشتووەتە (435 هەزار و 255) خێزان تا (64) ملیار دینار.