بەغدا- INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە بانكەكانی رافیدەین و ڕەشید دەستپێكردنی دابەشكردنی مووچەی خانەنشینانی مەدەنی و سەربازییان بۆ مانگی تەمموز ڕاگەیاند.
بانكی رافیدەین لە راگەیەندراوێكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) كەوتووە رایگەیاند: دابەشكردنی مووچەی خانەنشینانی مەدەنی و سەربازی بۆ مانگی تەمموز لە رێگەی ئامرازەكانی پێدانی ئەلیكترۆنی دەستیپێكردووە، خانەنشینانیش دەتوانن لە هەرشوێنێكەوە بن مووچەكانیان وەربگرن.
لە بەرامبەردا بانكی ڕەشید لە بەیاننامەیەكی هاوشێوەدا ئاماژەی بەوە كردووە : كە دەستپێكردن بە بەرزكردنەوەی مووچەی خانەنشینانی مەدەنی و سەربازی، داوا لە هەموو خانەنشینەكان دەكات پێداچوونەوە بە لقەكانی بانك و ناوەندەكانی پارەدانی ئەلیكترۆنی بكەن بۆ وەرگرتنی باجەكانیان.