بەغداد/ INA
شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی ئەمڕۆ ڕۆژی پێنجشەممە ڕایگەیاند کە بەناو بەرپرسی سەربازی باشووری نەینەوای دەسگیرکردووە.
لەبەیاننامەیەکدا کە دەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوتووە وتی کە لەئۆپەراسۆنێکی جۆریدا پشت بەزانیاریەکان وبەدووداچونی بەردەوام لەلایەن هێزەکانی هەواڵگری سەربازی سەربە لیوای
پیادەی 76 وبەهەماهەنگی لەگەڵ لقی هەواڵگری فیرقەی
16 ئەم تیرۆریستە کەناوی ابوفلاحە دەسگیرکرا کە لەهەوڵی
ئەوەدابووکە لە کەمپی هۆلەوە لەسووریا بێتە کەمپی جەدعە بۆخۆشاردنەوە کەتوانرا پێش چونە ناو کەمپەکە دەسگیربکرێت و ڕادەستی لایەنی داواخوازبکرێت بەشێوەیەکی یاسایی