وەزارەتی نەوت هەناردەکانی کۆتایی مانگی ئایارڕادەگەیەنێت

ئابوری
  • 30-06-2022, 15:51
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    وەزارەتی نەوت ئەمڕۆ ڕۆژی پێنجشەممە ئاماری کۆتایی هەناردەکردنی نەوت وداهاتەکانی بۆمانگی ئایار ڕاگەیاند.
    بەیاننامەی وەزارەت کە دەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی کە کۆی هەناردەکانی نەوت بۆمانگی ئایاری پێشوو کەیشتووەتە 102 ملیۆن و303 هەزارو 20 بەرمیل ڕوژانە، داهاتەکانیش گەیشتنە 11 ملیار و 477 ملیۆن و 496 هەزار دۆلار.
    بەیاننامەکە وتی کە کۆی ڕێژەی هەناردەکراوی نەوتی خاو بۆمانگی ئایاری پێشوو لە کێڵگە نەوتیەکانی ناوەڕاست وباشووری عێڕاق گەیشتووەتە 
    98 ملیۆن و946 هەزارو 914 بەرمیل، لەکەرکوکیشەوە هەناردەی نەوت لەبەندەری جیهانەوە 3 ملیۆن ودووهەزارو 133 بەرمیل بووە، وتیشی نرخی
    یەک بەرمیل 112٫191 دۆلاربووە.
    ڕوونیشی کردەوە کە داهاتەکانی دیکەی نەوت فڕۆشتن گەیشتووەتە 404٫980٫022 دۆلار.
    ئاماژەشی بەوەکرد کە بڕی نەوتی وەرگیراو لەلایەن کۆمپانیاکانی دیکەوە ژمارەیان 35 کۆمپانیا بوونە کە لەبەندەرەکانی بەسڕەو خورالعمیە و کەشتیەکانی کەنداو و بەندەری جیهانەوە هەناردەکراون.