دەسگیرکردنی 13 تیرۆریست کە لەناویاندا تاوانبارێکی مەترسیدارهەیە

ئەمنی
  • 30-06-2022, 14:54
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئاژانسی هەواڵگری ئەمڕۆ ڕۆژی پێنجشەممە دەسگیرکردنی 13 تیروریستی ڕاگەیاند لەگەڵ ژمارەیەک موشەک و تەقێنەر لەکەرکوک وبەغداد.
    ئاژانسەکە لەبەیاننامەیەکدا کە 
    دەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی زانیاریەکانی بەردەستمان هاندەربوون بۆ ئاژانسی هەواڵگری سەربەوەزارەتی ناوخۆ بۆئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی دەسپێشخەری بۆ دەسگیرکردنی 
    13 تیرۆریست لەوانەی کە داواکراوبوون بەپێی مادەی 4 ی تیرۆر کەیەکێکیان کوشتن و بڕی ئەنجامداوەو هاووڵاتیانی دووچاری ئاوارەیی کردووەویەکێکیشیان لە چەتەکانی داعش سەربە هێزەکانی بەناو سڵاح الدین بووە چوارکەسی تریان لەبەناوویلایەتی کەرکوکدابوونە.
    وتیشی کە ئاژانسەکە تیرۆریستێکی دیکەی تیروریستێکی دیکەی لە قەزای دبس دەسگیرکرد بەپێی مادەی 4ی تیرۆر کە ماڵەکەی خۆی کردبووە بارەگای تیرۆریستان.
    هەروەها ئاژانسەکە وتی کە دوو ئۆپەراسیۆنی جودای ئەنجامدا لەسەرسنوورەکانی واست ودیالە 
    وئۆپەراسیۆنەکەی دیکەش لەگوندی حمیرەی گەورە لەکەرکوک ئەنجامدرا،کەدەرەنجام 6 موشەک و 5 موشەکی دیکە لەجۆری RPJ دەستیان بەسەرداگیرا، هەروەها دەسگیرا بەسەر 8 جلیکانی 10-5 لیتری کەپڕبوون لە مادەی تەقێنەر وسێ بۆمب و10 ڕاستەی تەقێنەر وجگەلەچەندین چەک وتەقەمەنی دیکە.
    هەروەها ئاژانسەکە ڕوونیکردەوە کە بەردەوام دەبێت لەسەر ئەنجامدانی ئەرکەکانی خۆی لەبەرەنگاربوونەوەی تیرۆریستان.