بەغداد/INA
"عەدنان دەرجال" وەزیری وەرزش و لاوانی عێراق ، بەڵێنیدا کە پاڵەوانێتی داهاتووی کەنداو لە بەسرە بە جوانترین شێوە دەربکەوێت و ببێتە بەردی بناغەی سەرکەوتن و نایابی.
لە بەیاننامەیەکدا کە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە، ئەمڕۆ پێنجشەممە "عەدنان دەرجەل" ڕایگەیاند: 25ەمین خولی پاڵەوانێتی جامی کەنداو لە بەسرە لە جوانترین وێنەدا دەردەکەوێت و دەبێتە بەردی بناغەی سەرکەوتن و نایابی. "دەرجال " راشیگەیاند کە ئەو هەوڵانەی کە بەشداریان کرد بۆ ئەم سەرکەوتنە، یەکەمیان هاندەرانی وەرزشمان و هەموو ئەو دامەزراوانەی کە پشتگیری وەزارەتی وەرزش و لاوانیان کردووە لە پەسەندکردنی ئەم فایلە کە لەو ڕێگەیەوە ئاواتەخوازین عێراقی ئەمڕۆ دەربخەین ، کە هەوڵدەدات لە پێشەنگی ئەو وڵاتانەدا بێت کە میوانداری بۆنە وەرزشییە گەورەکان دەکات .
ھەر لەبیاننامەکەدا ھاتوە کە "دەرجال " سوپاس و پێزانینی خۆی ئاراستەی سەرجەم برایانی کەنداو کردوە کە بە هێز و متمانە بە سەرکەوتن پشتگیری بەسرەیان کردوە لە بەرێوەچونی پاڵەوانیەتیەکە .