بەغدا -INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزارەتی پلاندانان میکانیزمەکانی پێوانەکردنی هێڵی هەژاری خستەگفتوگۆ ، وەک ئامادەکارییەک بۆ پاکێجی ستراتیژی سێیەمی وەزارەت بۆ پێنج ساڵی داهاتوو.
وهزارهتهكه له بەیاننامەیەکدا كه گهیشتووهته ئاژانسی ههواڵی عێراقی (INA)، رایگهیاندوە"کە وۆركشۆپێكی تهكنیكی تایبهت به گفتوگۆكردن و پێوانهكردنی چهمكهكانی ههژاری، به هاوكاری لهگهڵ بانكی نێودهوڵهتی ئهنجامداوه.
ئاماژهی بهوهشكردووه كه "ئهمه له چوارچێوهی کارەکانی وهزارهتهكهدا هاتووه وەک ئامادەکاری بۆ نووسینی ستراتیژی سێیەم بۆ کەمکردنەوەی هەژاری لە عێراق بۆ پێنج ساڵی داهاتوو.
بەیاننامەکە راشیگەیاندوە کە "لە وۆرک شۆپەکەدا چەمکەکانی هەژاری فرەڕەهەند و میکانیزمی پێوانەکردن و دیاریکردنی هێڵی هەژاری،و تایبەتمەندی عێراق بە بەراورد لەگەڵ وڵاتانی جیهان روونکراوەتەوە.
ھەر لەبەیاننامەکەدا ھاتوە کە "سەباح جوندی مەنسوور" بەڕێوەبەری گشتیی بەشی جێبەجێكاری ستراتیژی كەمكردنەوەی هەژاری لە وەزارەتی پلاندانان بەئامادەبوانی وۆرکشۆپەکەی رایگەیاندوە : "ئەم وۆركشۆپە یەكێكە لە وۆركشۆپە تەكنیكییەكان بۆ پەرەپێدانی دامەزراوەیی فەرمانبەرانی وەزارەتی پلاندانان، وتیشی " وەركشۆپەكە نوێنەرایەتی خاڵی دەستپێک دەکات بۆ چالاکییەکانی داڕشتن و نووسینی سێیەم ستراتیژی کەمکردنەوەی هەژاری.
ھەروەھا جەختی لەوە کردەوە کە "دوای وۆرک شۆپەکە بە پێکهێنانی تیمی کەرتیی بە هاوکاری لەگەڵ وەزارەتە پەیوەندیدارەکان جێبەجێکردنی بەرنامەی ڕاپرسی ئابووری و کۆمەڵایەتی خێزان بەرێوەدچێت، کە داتای نوێ پێشکەش دەکات لەسەر پرسی ڕێژەی هەژاری لە وڵاتدا .