پۆلیسی وزە : گرتنی 86 تانکەری سەرپێچکار

ئەمنی
  • 30-06-2022, 13:17
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    پۆلیسی وزە ئەمڕۆ ڕۆژی پێنجشەممە ئەوڕێکارانەی ئاشکرا کرد کە گیراونەتەبەر بەرامبەر بە تانکەرەکانی گواستنەوەی نەوت وسووتەمەنی وئامارەکانیشی لەمبارەیەوە خستەڕوو.
    بەڕێوەبەری پۆلیسی وزە لیواغانم حوسێنی بەئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ڕاگەیاند کەبەڕێوەبەرایەتی گشتی پۆلیسی وزە لەئەستۆیدایە کە شوێنەکانی نەوت وکارەبا بپارێزێت.
    حوسەینی وتی کە زاڵگەکان بەدووداچون بۆ تانکەرو ئەوبارهەڵگرانە دەکەن کە سووتەمەنی دەگوازنەوە و جەختیشی لەوەکردەوە کە ئەوتانکەرانە مۆڵەتی تایبەتان پێدەرێت بۆگواستنەوەی سووتەمەنی کەلەلایەن فەرمانگەی دابەشکردنی سووتەمەنی و سەنتەری ئۆپەراسیۆنە نیشیمانیەکانی سەربە ئەنجومەنی وەزیرانەوە دەدرێت ئەویش پاش ڕێکارەکانی وردبینی لەڕووی ئەمنی و وەرگرتنی باجەوە.
    ئاماژەشی بەوەکرد کە فەرمانگەکە ژمارەیەکی زۆری لەوتانکەرو بارهەڵگرانە دەسگیرکردووە کەژمارەیان دەگاتە 687 بارهەڵگر.
    وتیشی کە ڕێکارەکان لەوەدایە کەئەو بارهەڵگرانە حەواڵەی پۆلیسی وزەدەکرێن ودەدرێنە دادگە بەپێی مادەی 41 ی ساڵی 2008 کە باس لە سزادانی تاڵانبەرانی سووتەمەنیەکان دەکات.
    هەروەها حوسەینی وتی کە پاش
    فەرمانی سەرۆک وەزیران بۆ دەزگا ئەمنیەکان زیاتر کۆششەکان خراونەتە گەڕ بۆ ڕاگرتنی سەرپێچیکارانی وزە.