بەغداد/ INA
ئەمڕۆ پێنج شەممە، مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق ستایشی پەرەپێدانی تواناکانی هێزی ئاسمانی عێراقی کرد.
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەکدا ، كە گەیشتووەتە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) رایگەیاند: ئەمڕۆ "مستەفا کازمی"سەرۆکوەزیران و فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان، بەشدار بوە لە مەراسیمی فڕینی فڕۆکەی (T-50 IQ)، لە بنکەی ئاسمانی شەهید محەمەد عەلا لە بەغدای پایتەخت , كە ھەریەک لە وەزیری بەرگری و سوپاسالار و فەرماندەی ھێزی ئاسمانی ژمارەیەک لە فەرماندە سەربازییەکان ئامادەی بوون .
بەیاننامەکە ئاماژهی بهوهشكرد وە کە "فڕۆكهی T-50 IQ فڕۆكهیهكی نهوهی چوارهمه،و دروستكراوی وڵاتی كۆریایه، و كاراییهكهی بهراورد دهكرێت به فڕۆكهی ئێف 16،ه و پێشكهوتوە و بۆ مهبهستی شهڕ و مەشق و بەرگری بهكاردێت، ههروهها توانای ههڵگرتنی بۆمبی لەیزەری ھەیە .
ھەر بەپێی بەیاننامەکە لە میانی ئاهەنگەکەدا "موستەفا کازمی " ستایشی هەوڵەکانی ئەفسەرانی بەشەکانی هێزی ئاسمانی عێراقی کرد و ، بە بەردی بناغەی چیرۆکەکانی سەرکەوتنی بەسەر باندە تیرۆریستەکانی داعشی ناوبردن.
ھەروەک ئاماژەی بەوەشکرد " پەرەپێدانی تواناکانی هێزی ئاسمانی عێراق لە کاتێکدایە کە ئەرکەکانی خۆی لە پاراستنی شار و گوندەکانی عێراق ئەنجام دەدات، هەروەها لە ئاراستەکردن و لێدان لە دژی گروپە تیرۆریستییەکان بەردەوامە.