بەغداد/ INA
ئەمڕۆ پێنج شەممە، دەستەی کەشناسی عێراق، کەش وهەوای ڕۆژانی داهاتووی وڵاتی ڕاگەیاند، کە پێشبینی دەکات تا ڕۆژی دووشەممە خۆڵبارین بەردەوام بێت.
لە بەیاننامەیەکی دەستەکەدا، کە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتوە، رایگەیاندوە کە کەش و هەوای وڵات بۆ سبەینێ هەینی، پاشنیوەڕۆکەی تۆزاوی دەبێت، لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوور ئەگەری زریانی خۆڵ ھەیە ، کەش وهەوای ناوچەی باکوور ئاسمان لە پاشنیوەڕۆدا تۆزاوی دەبێت و پلەکانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبن لە سەرانسەری وڵاتدا.
بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەکردوە کە "كەش و هەوا بۆ رۆژی شەممە ئاسمان لە پاشنیوەڕۆدا لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشوور دەگۆڕێت بۆ خۆڵبارین، هاوكات كەشوهەوای ناوچەکانی باكوور ئاسامان بەرەو بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ دەبێت ، هەروەها پلەكانی گەرما كەمێك لە رۆژی پێشوو لە سەرتاسەری وڵات نزم دەبنەوە.
بەیاننامەکە ڕوونیشی كردۆتەوە کە كەش و هەوای وڵات بۆ ڕۆژانی یەكشەممە و دووشەممەی داهاتوو تۆزاوی دەبێت لەگەڵ زریانی خۆڵبارین لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشوور، هاوكات كەشوهەوای ناوچەکانی باكووریش تۆزاوی دەبێت، هەروەها پلەكانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبێت لەسەرتاسەری وڵات.
لە خوارەوە خشتەی کەش و هەوا و پلەکانی گەرما بۆ سبەینێ هەینی و ڕۆژانی داهاتوو خراوتەروو :-