بەغدا – ا ه ع ئیبراهیم جەعفەری وەزیری دەرەوە تەئكیدی لەسەر كشانەوەی سوپای توركیا لە باشیك كردەوە و دەڵێت حكومەتی عێراق بەهیچ جۆرێك رێگە بە بوونی هیچ سوپایەكی بیانی نادات. وەزارەتی دەرەوە لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) نێردراوە رایگەیاند: ئیبراهیم جەعفەری لە نوسینگەی تایبەتی خۆی پێشوازیكرد لە ئەحمەد یەلدز بریكاری وەزارەتی دەرەوەی توركیا و وەفدی هاورێی، لە دیدارێكدا تاوتوێی پەیوەندییەكانی نێوان بەغدا و ئەنكەرە كرا لەگەڵ رێگەكانی پتەوكردن و بەرەو پێشبردنی بە جۆرێك خزمەت بە بەرژەوەندییەكانی هەردوو وڵات بكات. لە بەیاننامەكەدا هاتووە جەعفەری بە وەفدی میوانی راگەیانددوە دەرفەت لە ئارادایە بۆ پتەوكردنی هاوكاری هاوبەش و زیادكردنی رێژەی وەبەرهێنان و ئاڵوگۆری بازرگانی، تەئكیدیشیكردەوە لەسەر گرنگی زیادكردنی ئاستی بەردانەوەی ئاو كە كاریگەری زۆری لەسەر عێراق هەیە. جەعفەری وتیشی لە كاتێكدا كە باس لە قوڵایی پەیوەندییەكانی نێوان عێراق و توركیا دەكەین، لە هەمانكاتدا بە تەواوی بەزاندنی سنوری عێراق لەلایەن سوپای توركیاوە رەتدەكەینەوە و دووبارە تەئكید لەسەر كشانەوەی سوپای توركیا لە باشیك دەكەینەوە.