ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا سەرکەوتنی پلانی ئەمنی بۆ پاراستنی ئاسایشی زیارەتکارانی ئیمام جەواد ڕاگەیاند

ناوخۆ
  • 30-06-2022, 12:38
  • +A -A

    بەغداد/ INA 

    ئەمڕۆ پێنج شەممە، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا سەرکەوتنی پلانی ئەمنی بۆ پاراستنی زیارەتکارانی "ئیمام ئەلجەواد"ی ڕاگەیاند.
     لە راگەیەندراوێکی فەرماندەییەکەدا کە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە، ئاماژە بەوە کراوە "ئەو پلانەی کە لەلایەن فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغداوە داڕێژراوە بۆ پاراستنی ئەو سەردانکەرانەی کە بەرەو شاری کازمیەی پیرۆز دەڕۆن بۆ ئەنجامدانی مەراسیمەکانی سەردانیکردنی هەردوو ئیمام ، لە ساڵیادی شەهیدبوونی ئیمام "محەمەد ئەلجواد" (درودی خوای لەسەر بێت)، کە ئامادەکرابوو بۆ پاراستنی ئاسایشی بەغدای پایتەختی خۆشەویست، بەبێ هیچ پێشێلکارییەکی ئەمنی کۆتایی پێهات، بە بەشداریی یەکەکان لە وەزارەتەکانی بەرگری و ناوخۆ، و دەزگا هەواڵگرییەکان، و پشتگیریکردنی فەرمانگە خزمەتگوزارییەکانی حکومەت و تەندروستی.
     لە راگەیەندراوەكەدا ئەوەشخراوەتە روو کە"ئاسایش بۆ ئەو هاووڵاتییانە دابینكرا كە لەم سەردانەدا و لە رۆژانی پێش كاتی سەردانەكەدا چوونە دەرەوە بۆ ئەنجامدانی ڕێوڕەسمی ئایینی خۆیان.
     راگەیەندراوەکە ڕوونیشیکردۆتەوە کە پلانی ئەمنی دەستەبەرکراو بۆ پاراستنی سەردانكەرانی "ئیمام جەواد " پێش جێبەجێكردنی ئۆپەراسیۆنی پێشوەختە بووە لە ناوچەكانی دەوروبەری بەغدا لە ئەنجامی چالاکی هەوڵی هەواڵگری ، كە ئامانج لێی رێگری بوە لەھەر ھەوڵێکی دزێوی باندە تاوانکارییەکانی رێکخراوی بەناو تیرۆرستی داعش بەرامبەر ئاسایشی گەلەکەمان .