نرخی دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی بەجێگیری مایەوە

ئابوری
  • 30-06-2022, 12:19
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ پێنج شەممە ، نرخی دۆلار لە بۆرسەی عێراق جێگربونی بەخۆیەوە بینی. 
     نرخی فرۆشتنی دۆلار بۆ هەر 100 دۆلارێک بە 148 هەزار دینارە و نرخی کڕینی دۆلاریش بە 147هەزار و 900دینارە مامەڵەی پێوەکراوە .
     پێشتر بانکی ناوەندی عێراق بڕیاریدابوو کە دەستکاری نرخی دۆلار لە بەرامبەر دیناری عێراقی بکات، بەوپێیەی نرخی کڕینی دۆلار لە وەزارەتی دارایی بە 1450 دینار دیاریکراوە ، و نرخی فرۆشتنی بە بانکەکانیش بە 1460 دیناره دانراوە ‌، ھاوکات نرخی فرۆشتنی به‌ هاووڵاتیانیش بە ‌ 1470 دیناره‌ بۆ هه‌ر دۆلارێك دیاریکراوە.