بەغداد/INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزارەتی پەروەردەی عێراق وادەی پشووی هاوینەی بۆ یەکە پەروەردەی و فێرکارییەکانی دیاریکرد.
لە راگەیەندراوێكی وەزارەتەكەدا، كە گەیشتووەتە ئاژانسی هەواڵی عیراقی (INA)، ئاماژە بەوەكراوە، "بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی گشتی و ئەهلی و دەرەكی فەرمانێكی بۆ بەڕێوەبەرایەتییە گشتیەكانی پەروەردە لە سەرجەم پارێزگاكان دەركردووە جگە لە هەرێمی كوردستان، كە تێیدا هاتووە دەستپێكردنی پشووی هاوینە بۆ یەکە پەروەردەیی و فێرکارییەکان کە لە یەکەم ڕۆژی مانگی تەمموز بۆ ساڵی ٢٠٢٢ دەست پێدەکات.
لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەشخراوەتەروو کە ، "بڕیارەکە لەسەر بنەمای سیستمی قوتابخانە سەرەتایی و ناوەندییەکان دراوە.