بەغدا-INA
ئەمڕۆ پێنج شەممە، دەستەی دەستپاکی فیدراڵی دەستگیرکردنی ٩ تۆمەتباری بە ساختەکاری و گەندەڵی و زیانگەیاندن بە پارەی گشتی دەوڵەت لە پارێزگای دیالە ڕاگەیاند.
بەشی لێكۆڵینەوەكانی دەستەکە لە راگەیەندراوێكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) كەوتووە، ئاماژەی بەوەكردووە، "تیمێك لە نووسینگەی لێكۆڵینەوەی دەستەکە لە دیالە ، دوای ئەنجامدانی لێكۆڵینەوە و پشكنین لە بەڕێوەبەریەتی دابەشکردنی کارەبا ، هەشت کەسی دەستگیرکرد کە تۆمەتبارن بە ساختەکاری و زیانگەیاندن بە پارەی گشتی.
ھەر لەدرێژەی چالاکیەکانیدا دەستەکە توانی ئۆپراسیۆنێکی دەستبەسەرداگرتنی گروپێکی گەورە کە دەفتەر و پسوڵەی بەتاڵ، هەندێکیان مۆر کە واژۆیان لەسەر کراوە، لەگەڵ چەندین سەرپێچی، کە ئەو پسوڵە و دەفتەرانە هی ئەو دوکانەن کە کەل و پەلی کارەبا و بیناسازی و کەرەستەی جۆراوجۆری تر دەفرۆشن .
لە ئۆپەراسیۆنی دووەمیشدا، دەستەکە رایگەیاندووە، "تیمەکە توانیویانە بەرێوەبەری کۆگایەک لە بەشی کۆگاکانی کارەبای دیالە دەستگیر بکەن، بەهۆی ئەوەی بە ئەنقەست زیانی بە پارەی دەوڵەت گەیاندووە بە خەرجکردنی کێبڵی کارەبا بە بڕی (١ هەزار و ٢٠٠ مەتر) ، بەبێ ئەوەی بیبەن ، بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەی سەرەکی ڕووناکی شەقام لە ناحیەی ئەلعەزیم.
دەستگیراوەکان پەراوی لێکۆلینەوەیان بۆ کراوەتەوە و رووبەرووی دادگا دەکرێنەوە .