ئەنجوومەنی وەزیران لیژنەیەک پێکدەهێنێت بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ ئەو گرێبەستانەی کە لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانەوە هەڵوەشاوەتەوە

ناوخۆ
  • 30-06-2022, 12:05
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئەمیندارێتی گشتی ئەنجوومەنی وەزیران پێکهێنانی لیژنەیەکی ڕاگەیاند بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ مەلەفی ئەو کەسانەی کە گرێبەستەکانیان لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانەوە هەڵوەشاوەتەوە.
     ئەمینداریەتیەکە لە راگەیەندراوێکدا کە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) کەوتووە، ئاماژەی بەوەکردووە، "ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریدا لیژنەیەک بە سەرۆکایەتی ئەمینداری فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان پێکبهێنرێت، بە ئەندامێتی لایەنە ئەمنییە پەیوەندیدارەکان بۆ مەبەستی بەدواداچون لە میکانیزمی جێبەجێکردنی بڕگەی 4ی خشتەی A هاوپێچی یاسای پشتگیری فریاگوزاری بۆ ئاسایش و گەشەپێدانی خۆراک کە بەم دواییە لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەران دەنگی لەسەر دراوە .