به‌غداـ INA
عوسمان غانمی وه‌زیری ناوخۆ فه‌رمانی كرد بۆ ئه‌نجامدانی لێكۆلینه‌وه له‌رووداوه‌كانی یاری نێوان یانه‌ی شورته و دیوانه له‌چوار چێوه‌ی خولی نایابی تۆپێی عێراق.
سه‌رۆكی یانه‌ی شورته عه‌بدولحه‌لیم فاهم ئهلفهرهودی له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا كه‌به‌ده‌ستی ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی كه‌وتووه راگه‌یاند" وه‌زیری ناوخۆ فه‌رمانی كردووه به‌په‌له لێكۆلینه‌وه له‌لایه‌ن فه‌رمانده‌ی پۆلیسی دیوانییه سه‌باره‌ت به‌رووداوه‌كانی یاری نێوان یانه‌ی شورته و دیوانییه ده‌ستپێ بكات كه‌چۆن له‌گرته ڤیدیۆیه‌كانی كه‌ناڵه ئاسمانیه‌كان و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان دیاربووه.
هه‌روه‌ها وتی" ده‌سته‌ی كارگێری یانه‌ی شورته ئه‌مڕۆ پێنچ شه‌ممه له‌نووسینگه‌ی وه‌زیری ناوخۆ میوانداری ده‌كرێت.