وه‌زیری به‌رگری فه‌رمانی پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ بۆ بریندار و بێ سه‌روشوێن بووه‌كان ده‌رده‌كات

ئەمنی
  • 30-06-2022, 11:09
  • +A -A

    به‌غداـ INA

    جومعه‌ عیناد سه‌عدون وه‌زیری به‌رگری فه‌رمانی پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ بۆ ژماره‌یه‌ك له‌بریندار و بێ سه‌روشوێن بووه‌كان ده‌رخست. 

     وه‌زاره‌تی به‌رگری له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا بۆ ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی راگه‌یاند" جومعه‌ عیناد سه‌عدون وه‌زیری به‌رگری فه‌رمانی كردووه‌ بۆ پله‌رزكردنه‌وه‌ی برینداره‌كان كه‌ژماره‌یان ( 16073) كه‌سه‌ له‌گه‌ڵ بێ سه‌روشوێن بووه‌كان كه‌ژماره‌یان (136) كه‌سه‌ كه‌پله‌یه‌ك به‌رز بكرێته‌وه‌ هه‌روه‌كو له‌سیسته‌می سامانه‌ مرۆیه‌كاندا هاتووه‌.

     هه‌روه‌ها به‌یاننامه‌كه‌ وتی" ئه‌م پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ وه‌كو ڕێزگرتنێكه‌ بۆ قوربانیدانیان بۆ عێراق و خاكه‌ پیرۆزه‌كه‌ی و رۆڵی گه‌وره‌یان له‌به‌ده‌ست هێنانی سه‌ركه‌وتنه‌كان.