بانکی رافیدین بەردەوامە لە خەرجکردنی پێشینەکانی

ناوخۆ
  • 30-06-2022, 11:07
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    بانکی ئەلرەفیدەین بەشێکی تری لە پێشینەکانی بۆ فەرمانبەران و کارمەندانی  وەزارەتی بەرگری و ناوخۆ راگەیاند.
     نوسینگەی راگەیاندنی بانكەكە لە راگەیەندراوێكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) كەوتووە، ئاماژەی بەوەكردووە، "ئەمڕۆ بەشێکی تری لە پێشینەكانی بۆ فەرمانبەران و کارمەندانی  وەزارەتی بەرگری و ناوخۆ خەرجکرد، كە لە 5 ملیۆن دینارەوە دەستپێدەكات بۆ 50 ملیۆن دینار ، دوای تەواوکردنی سەرجەم  ڕێکارەکان بەپێی ڕێنماییەکان.
     ھەروەک ئاماژەی بەوەشکرد، داواکاری بۆ وەرگرتنی پێشینەکان لە ڕێگەی لقی بانکەکەوەیە  لە بەغدا و پارێزگاکان .
    روونیشیکردۆتەوە کە هێشتا لقەکان بەردەوامن لە وەرگرتنی داواکاری بۆ سود مەندبون لە پێدانی پێشینەکانی لایەن فەرمانبەران و کارمەندانی ھێزە ئەمنیەکانی ناوخۆ و بەرگری.