بەغدا-INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، شاخەوان عەبدوڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمان و سەرۆکی وەفدی عێراق بۆ ئازەربایجان، لەگەڵ لایەنی ئێرانی، پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵاتیان لە چوار بواردا تاوتوێکرد.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی جێگری سەرۆکی پەرلەمان لە بەیاننامەیەکدا کە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) گەیشتووە ڕایگەیاندووە"شاخەوان عەبدوڵا بە سەرۆکایەتی وەفدێکی عێراق و بە ئامادەبوونی ئەندامانی وەفدەکەی کۆبوونەوەیەکی فراوانیان لەگەڵ لایەنی ئێرانی ئەنجامداوە، کە پێکھاتبوو لە " عەبدولرزا ئەلمسری " جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی شورای ئێرانی و ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجومەنی شورای ئێرانی لە ئازەربایجان.
بەیاننامەکە ئاماژهی بهوهشكردووه، "لە كۆبوونەوەكەدا هەردوو لایەن تاوتوێی ژمارەیەك پرس و بابەتی پەیوەست بە ئاستی پەیوەندییە دووقۆڵییەكانی بەستنەوەی هەردوو وڵاتی دراوسێ و رێگاكانی بەرزكردنەوەیانیان لە بوارەكانی ئابووری و بازرگانی و ئەمنی و رۆشنبیری تاوتوێی كردووە.