هەولێرـ INA
کەمێک پێش ئێستا، بە نارنجۆک هێرش کرایە سەر ماڵێک لە گەڕەکێکی پارێزگای شاری سلێمانی.بەپێی ئەو زانیاریانەی بەدەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی کەوتوون، ئەم هێرشە لە گەڕەکی کازیوەی شاری سلێمانی ئەمشە روویداوە و بە نارنجۆک هێرش کرایە سەر ماڵێک لەم گەرەکە.هەروەها بەپێی زانیاریەکان لە ئەنجامی هێرشەکەدا دوو ئافرەت برینداربوون و ڕووداوەکە بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییە.