ڕاوێژکارێتی ئاسایشی نەتەوەیی ئاڵنگاریەکانی پاراستنی مەدەنیەت تاووتووێ دەکات

ئەمنی
  • 29-06-2022, 20:20
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ڕاوێژکاریەتی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمڕۆ ڕۆژی چوارشەممە ئاڵنگاریەکانی هەمبەر پاراستنی شارستانیەتی تاوتووێکرد ئەویش پاش پێنج ساڵ لە ئازادکردنی موسڵ.نووسینگەی ڕاگەیاندنی ئاسایشی نەتەوەیی لەبەیاننامەیەکدا کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی بەچاودێری ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەییقاسم ئەعڕەجی ڕاوێژکاریەتی ئاسایشی نەتەوەیی سەنتەری نەهرەین وبەهاوکاری سەنتەری مەدەنیەکان ۆڕک شوپێکیان کردەوە بەناونیشانی پارێزگاری لەمەدەنیەت لەعێڕاق ..ئاسۆوئاڵنگاریەکان .،پێپێنج ساڵ لەپاش رزگاردنی موسڵ،کەبەئامادەبوونی پارێزگاری نەینەوا نجم جبووری و ژمارەیەک فەرماندەی سەربازی و چەند بەرپرسێک بەڕێوەچوو
    بەیاننامەکەوتی کە ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی قاسم ئەعڕەجی کاروبارەکانی ۆڕکشۆپەکەی کردەوە بە وتەیەک کەتیایدا جەختیکردەوەلەسەرئەوەی کەعێڕاق ململانێی ناوخۆیی نەبینیوە بەڵکو تیرۆریستەکان خوازیاربوونە کە بۆچونی خۆیان بەسەرگەلی عێڕاقدا بسەپێنن.
    ئەعڕەجی وتی کە شەهیدانی عێڕاق لەهەموو پێکهاتەکاندا بوونە، ئەمەش بەڵگەیە لەسەرئەوەی کە گەلی عێڕاق بونی هەیەوبەرگری لە پیرۆزیەکانی خۆی دەکات، ڕوونیشی کردەوە کەفەتوای مەڕجەعیەت بۆپارێزگاریکردن بوو لەنیشتیمان، جەختیشی لەوەکردەوەکە عێڕاق پێشوازی لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتیەکان دەکات کەهاوکاری لەگەڵدادەکەن.
    نووسینگەی ڕاگەیاندن وتی کەئەم ۆڕکشۆپە دوو کۆبوونەوەی بەخۆوە بینیوە کەتیایاندا باس لە ڕۆڵی هێزەچەکدارەکان کراوە لە پارێزگاریکردن لە مەدەنیەکان وهەروەها پاڵپشتکردنی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بۆ بونیادنانی تواناکانی پاراستنی مەدەنی و سیاسەتەکانی ڕاهێنانی پاراستنی مەدەنی وهەروەها گفتوگۆکردن لەسەر 
    ئەوئاڵنگاریانەی کە مەدەنیەکان بەرەنگاریان دەبنەوە پاش ڕزگاربوون لەداعش.