وەزیری ژینگە دەربارەی گۆڕانکاریەکانی کەشوهەوا لەعێڕاق داوایەک ئاڕاستەی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەکات.

ناوخۆ
  • 29-06-2022, 19:31
  • +A -A

    بەغداد/ INA وسام مەلا
    وەزیری ژینگە جاسم فەلاحی ئەمڕۆ ڕۆژی چوارشەممە داوایەک ئاڕاستەی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەکات دەربارەی گۆڕانکاریەکانی کەشوهەوا لەعێڕاقدا.
    فەلاحی لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا کە بەئامادەبوونی نوێنەری گەشەیی
    نەتەوەیەکگرتووەکان و هەردوو باڵیۆزی بەڕیتانی وکەنەدی گرێی دا کە پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ئامادەی بوو گوزارشتی لەڕێزو پێزانینی خۆی کرد بۆ دەسپێکی پڕۆژەی هاندانی کاری 
    کەشوهەوا لەعێڕاق چونەناو ڕێککەوتنی نێودەوڵەتی کەشوهەوا، ڕوونیشی کردەوە کە ئەنجومەنی وەزیران ڕەزامەندی دەربڕیوە لەسەر بەڵگەنامەی نیشتیمانی کەشوهەوا کە ستراتیژیەتێکی مەزنە بۆ کەشوهەوا ، کەڕێگری دەکات لە 
    غازی میسان .
    هەروەها وتی کە گەلی عێڕاق بەبارودۆخێکی سیاسی و ئابووری سەختدا تێپەڕیوە لەدەیەکانی پێشوودا کەبووەتە هۆی سەرهەڵدانی هەژاری ، جگەلەکێشەکانی دیکەی وەکو کۆچ و ئاوارەبوون ، وتیشی کە لەوانەیە قەیرانی کەشوهەوا کێشەکانی عێڕاق زیاتربکات.
    هەروەها فلاحی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بانگەشە کرد بۆ بەشداری حکومەتی عێڕاقی لەم کۆنگرەنێودەوڵەتیە بەرزبنرخێنن
    هەرچەندە گۆڕانکاری گەورە بەرەوڕووی عێڕاق دەبێتەوە لەهەموو بوارەکاندا.
    ئاماژەی بەوەشدا کە ئەم پڕۆژەیە پاڵپشتی لەحکومەتی عێڕاقی دەکات بەهەموو وەزارەت ودامودەزگاکانیەوە بەدەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانیشەوە، لەگەڵ ئەو کۆششانەی کە پاڵپشتی دەکەن لە وەزارەتی ژینگە بۆ چەمکی وزەی نوێ و ئامادەکردنی پلانی نیشتیمانی و جەختکردنەوەلە چەمکی ئابووری گۆڕانکاریەکانی
    کەشوهەواوپیاچوونەوەی یاساکان و گونجاندنیان بەگوێرەی ڕێککەوتننامەی پاریس .
    ئاماژەشی کرد بەوەی کە وەزارەتی ژینگە لەباتی حکومەت سوپاسی بەریتانیا وکەنەدای کرد بۆ پاڵپشتکردنی ئەم پڕۆژەیە.