بەغدا - INA - فاتیمە ڕەحمە
ئەمڕۆ چوارشەممە، تیپی نواندنی نیشتمانی، سەر بە بەشی سینەما و شانۆ لە وەزارەتی ڕۆشنبیری و گەشتوگوزار و شوێنەدێرینەکان، ڕاهێنانەکانیان لە هۆڵی شانۆی “عەشتار”ی هاوپێچ بە شانۆی نیشتمانی ئەنجامدا، لەسەر شانۆگەری “مام” کە ئامادەکراوە لەلایەن هونەرمەند" غانم حەمید"ە و لە دەرهێنانی شانۆگەری “هاملێت” ە کە لەلایەن شاعیری ئینگلیزی "ویلیام شکسپیر" وە نووسراوە.
لەو بارەیەوە هونەرمەند "غانم حەمید " لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) رایگەیاند، "شانۆگەرییەکەی "مام" کە هونەرمەندان " مەحمود ئەبو ئەلعەباس " و "محەممەد هاشم" و "کلۆدیا حەننا " رۆڵی سەرەکی تێدا دەگێڕن، لە یەکەم کاری شانۆیی عێراقیدایە، و کارەکتەرەکان لە نێوانیان کوڕ و دایک و مام دابەشکراون.
"غانم حەمید" جەختی لەوە کردەوە" بیرۆکەی شانۆنامەکە لەلایەن شکسپیرەوە لە نێوان ساڵانی ١٥٩٩ بۆ ١٦٠٢ نووسراوە، لەسەر واقیعی ئێستای عێراقە .